ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران داوای كۆتایهێنان به كاری لیژنه‌ی هه‌موواری ده‌ستوور ده‌كات
ساڵێك به‌سه‌ر پێكهێنانیدا تێپه‌ڕیوه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به نووسراوێكی ره‌سمی داوای كرد، لیژنه‌ی هه‌موواری ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق كۆتایی به كاره‌كانی بهێنێت.
نووسراوه‌كه، له لایه‌ن جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، "به‌شیر خه‌لیل حه‌داد"ه‌وه ئاراسته‌ی لیژنه‌ی هه‌موواری ده‌ستوور كراوه.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه: لیژنه‌كه‌تان له (3/11/2019) درووست كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چوار مانگدا كار بۆ داڕشتنی هه‌موواری ده‌ستوور بكات، ماوه‌ی كاركردنی بۆ درێژكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه ساڵێكیش به‌سه‌ر پێكهاتنیدا تێپه‌ڕیوه.
هه‌روه‌ها داوایكردووه، لیژنه‌كه له زووترین ماوه‌دا راپۆرتی خۆی پێشكه‌ش بكات و كۆتایی به كاره‌كانی بهێنێت.
