بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ سێ کەس گیانیان لەدەستدا
دوو کەسیش برینداربوون
K24- هەولێر:
لەسەر رێگای ( کەلار - خانەقین ) بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی تریش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا، لەسەر رێگای ( کەلار - خانەقین ) نزیک گوندی "تۆپ عەسکەر" بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل لەجۆری ( تۆیۆتا لاندکرۆزەر و دوو بارهەڵگر) سێ کەس گیانی لەدەستدا و دوو کەسی تریش برینداربوون.
تیمی هاتووچۆ لەسەر رووداوەکەیە و لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی روودانی رووداوەکە دەستی پێکردوە، دووبریندارەکەش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار .