لە ناسرییە خۆپیشاندەرێک کوژرا
دەیانی دیکەش بریندارن
K24- هەولێر:
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، بەهۆی خۆپیشاندانەکانی ناسرییە، کەسێک کوژرا و 49 دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ هەینی لایەنگرانی موقتەدا سەدر لە بەغدا و ناسرییە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و خۆپیشاندانەکان تووندووتیژی لێکەوتووەتەوە.
گرژییەکە لە نێوان خودی خۆپیشاندەران روویداوە، لایەنگرانی سەدر بەوە تۆمەتبار دەکرێن، خێمەی خۆپیشاندەران دەسووتێنن. بەمەش گرژی لە نێوان خۆپیشاندەران دروستبووە.