کەنیسەی بەتریکیەی کلدانی 50 ملیۆن دینار هاوکاریی چەمچەماڵ دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ـی کانوونی یەکەمی 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا کەنیسەی بەتریکیەی کلدانی ڕایگەیاند، بە هەستکردن بەهاوبەشی و هاوخەمی بە 50 ملیۆن دیناری عێراقیان هاوکاریی بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ ناردووە.
کەنیسەکە لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەیداوە، ئەم هاوکارییە مرۆییەیان بۆ کەمکردنەوەی بەشێک لە مەینەتییەکانی خەڵکی زیانلێکەوتووی شاری چەمچەماڵە.
بەهۆی شەپۆلێکی بارانی بەخووڕ 12ی ئەم مانگە لافا و شاری چەمچەماڵ، شارەدێکانی شۆڕش و تەکیە و ئاخجەلەری گرتەوە و بەهۆیەوە سێ هاووڵاتیی گیانیان لەدەستدا و سەدان ماڵ و دووکان و شوێنی بازرگانی زیانی ماددیان پێگەیشت.
