فلۆرێنتینۆ پێرێز بڕیاری داوە تۆڵەی خۆی لە لاپۆرت بكاتەوە
پێرێز تۆڵەی كشانەوەكەی لە سووپەرلیگ بەهۆی كەیسی نێگرێرا لە لاپۆرتا دەكاتەوە
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆكی یانەی ریال مەدرید دەیەوێت تۆڵەی خۆی لە خوان لاپۆرتا بکاتەوە، بۆیە هێندە کەیسی نێگرێرا زەق دەکاتەوە، لە كاتێكدا بڕیار بوو ریال مەدرید و بارسێلۆنا یەكەمین وەشانی سووپەرلیگ لە وەرزی 2025 ـ 2026 بەڕێوەببەن.
رادیۆی کادێنا کۆپێی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بڕوای وایە خوان لاپۆرتا سەرۆکی بارسێلۆنا بە کشانەوەی لە پڕۆژەی سوپەرلیگ خیانەتی لێکردووە، بۆیە پێرێز دەیەوێت بە زەقکردنەوەی کەیسی نێگرێرا تۆڵەی خۆی لە یانە کەتەلۆنییەکە و لاپۆرتا بکاتەوە.
خوان لاپۆرتا پێشتر بە فەرمی کشانەوەی یانەکەی لە پڕۆژەی سوپەرلیگ راگەیاند کە بارسێلۆنا و ریال مەدرید بەیەکەوە دەستیان بەم پڕۆژەیە کرد، بەڵام لاپۆرتا بڕیاریدا زیاتر خۆی لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا نزیک بکاتەوە و ریال مەدریدی بەجێهێشت.
پێرێز دەیەوێت زیاتر کار لەسەر کەیسی نێگرێرا بکات کە بەگوێرەی ئەم کەیسە بارسێلۆنا بەوە تۆمەتبار دەکرێت لە رێگای پیدانی بەرتیل هەوڵیداوە ناوبژیوانانی ئیسپانیا بکڕێتەوە.
پێنج ساڵ لەمەوبەر فلۆرێنتینیۆ پێرێز پرۆژەی سووپەرلیگی لەگەڵ خوان لاپۆرتا راگەیاند په‌یوه‌ندیان به 60 یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه بكەن، بڕیاریش وابوو یەكەمین وەشانی سووپەرلیگ لە وەرزی 2025 ـ 2026 بەڕێوەبچێت، به‌پێی خشته‌ی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه هه‌ر یانه‌یه‌ك له یه‌ك وه‌رزی سووپه‌رلیگ چوارده یاریی ده‌كات، حه‌وت یاریی له یاریگه‌ی خۆیی و حه‌وت یارییش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی دەكرد، سه‌رجه‌م یانه‌كان دەیانتوانی به‌شداری تێدا بكه‌ن و پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ش به‌پێی سیسته‌می خول و پاڵاوتن به‌ڕێوه‌ده‌چوو، گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كانی سوپه‌رلیگ به خۆڕایی ده‌بێت و پێگه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ هه‌واڵ و گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كانیش دادەنرێت، تەنانەت فیفا و یوێفا نەیانتوانی لە دادگا رێگە پرۆژەی سووپەرلیگ بگرن.
