گوته‌بێژی مستەفا کازمی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
له شوێنێكی دیكه به‌رده‌وام ده‌بم
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانیی عێراق، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند.
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، به چه‌ند تویتێك ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه خۆی راگه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ئه‌و ئه‌ركه زۆر ورد و هه‌ستیاره، پیاوێكی نیشتمانی و خاوه‌ن نیازێكی راستگۆیانه، پێی سپاردم، به‌ڵام تێگه‌یشتنی من جیاوازه.
ئه‌وه‌شی نووسیوه: به‌رده‌وام ده‌بم له خزمه‌تی وڵاته‌كه‌م و پرسه‌كه‌م، له شوێن و بوارێكی دیكه‌دا.