مارک ساڤایا و جۆو ویڵسن: جارێکی دیکە عێراق گەورە دەکەینەوە
مارک ساڤایا، نێردەی ئەمەریکا بۆ عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ جۆو ویڵسن ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا و تیمەکەی جارێکی دیکە عێراق گەورە دەکەنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ـی کانوونی یەکەمی 2025، مارک ساڤایا، نێردەی ئەمەریکا بۆ عێراق لە پلاتفۆڕمی ئێکس نووسیویەتی "کۆبوونەوەیەکی نایابمان لەگەڵ جۆو ویڵسن ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا و تیمەکەی کرد، ئاماژەی بەوەشدا، جارێکی دیکە عێراق گەورە دەکەنەوە.
لای خۆیەوە، جۆو ویڵسن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا کەلەپشکی کۆمارییەکانە لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی، خۆشحاڵە بە میوانداریکردنی مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ عێراق، هەروەها کۆبوونەوەی نێوانیان دەربارەی دۆخی عێراق بە گرنگ وەسف کرد.
جۆو ویڵسن ئاماژەی بەوەشکرد، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردنم لەگەڵ نێردەی تایبەت بۆ هێنانەدی خۆشگوزەرانی بۆ عێراق و ڕزگارکردنی لە دەستی ئێران، دەشڵێت، "کەسێک لە ساڤایا شایستەتر نییە کار لەسەر ئەم بابەتە بکات بۆ سەرۆک ترەمپ."
جۆو ویڵسن، لە پۆستەکەی 'ئێکس'دا وێنەیەکی خۆی لەگەڵ نێردەی ترەمپ بڵاوکردەوە، کە ئاڵای عێراقی بەدەستەوەیە، ئاڵای ئەمەریکاش لە پشتیانەوەیە و ئاڵای نوێی سووریاش لە تەنیشت ئاڵای ئەمەریکایە.
Great meeting with United States Congressman Joe Wilson and team.
— Mark Savaya (@Mark_Savaya) December 17, 2025
We will Make Iraq Great Again! https://t.co/MEu4U28Ztk
