کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کۆتایی هات

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ـی کانوونی یەکەمی 2025، هۆشمەند سادق، پەیامنێری کوردستان24، ڕایگەیاند، دوای تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی کۆتایی هات.

پەیامنێری کوردستان24 ڕاشیگەیاند، بڕیارە پاش کەمێکی دیکە کۆمیتەی ناوەندیی پارتی لەبارەی کۆبوونەوەکەیان ڕاگەیێندراوێک بڵاوبکاتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24 لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگ کراوە، لەنێویاندا،

پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، کارنامەی پارتی لە بەغدا، دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەروەها جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستوور و چارەسەرکردنی کێشەی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، جگە لەمەش  یاسای نەوت و گاز و  هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان و دەرکردنی یاسای ئەنجوومەنی فیدراڵی تاوتوێکراون.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24 هەریەک لە فازڵ میرانی، فوئاد حوسێن، ئومێد سەباح و نەوزاد هادی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و دانوستان لەگەڵ لایەنەکان ڕاسپێردراون.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل