ئاڵای گرووپ و میلیشیا چه‌كدارییه‌كان له شنگال ده‌هێنرێته خواره‌وه
ته‌نیا ئاڵای عێراق هه‌ڵده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پۆلیسی ئییتحادی له شارۆچكه‌ی شنگال، ده‌ستیان به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی "هه‌ولێر و به‌غدا" له باره‌ی شنگاله‌وه كرد.
له هه‌ڵمه‌تی هێزه‌كانی پۆلیسی ئیتیحادیدا، سه‌رجه‌م ئه‌و ئاڵایانه هێنرانه خواره‌وه، كه گرووپ و میلیشیا چه‌كدارییه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی له شنگال ههڵیانكردبوو.
قائیمقامی شنگال، "مه‌حما خه‌لیل" بۆ "كوردستان24" جه‌ختی له‌سه‌ر درووستی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی پۆلیسی ئیتیحادی كرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال، له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نراوه.
له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، ئاڵای هه‌ریه‌ك له میلیشیاكانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، یه‌كینه‌كانی پاراستنی شنگال(یه‌په‌شه) و هێزه‌كانی ئێزدخان، هێنراوه‌ته خواره‌وه و ته‌نیا ئاڵای عێراق به‌رز كراوه‌ته‌وه.
له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌دا، هێزی پۆلیسی ئیتیحادی له سنووری شنگال بڵاو ده‌كرێنه‌وه و تا سنووری سووریا درێژ ده‌بنه‌وه به مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌و سنوورانه.
رۆژی (9ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، هه‌ولێر و به‌غدا له باره‌ی ره‌وشی شنگال و داهاتووی ناوچه‌كه‌وه رێككه‌وتنێكیان واژوو كرد.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه له رووی ئیدارییه‌وه، ئیداره‌یه‌كی نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت، له رووی ئه‌منییه‌وه، هێزێكی خۆجێی پێكده‌هێنرێت و ناوه‌ندێكی هاوبه‌شی كوردیی و عێراقی ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كه ئیداره ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م میلیشیاكان به دووری چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له ناوه‌ندی قه‌زای شنگال دوور ده‌خرێنه‌وه. له رووی ئاوهدانكردنهوهشهوه، زه‌مینه‌سازی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ده‌كرێت و هه‌وڵی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال ده‌درێت.


