جۆ ویڵسن پێشوازیی لە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی سەر سووریا دەکات

جۆ ویڵسن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا
جۆ ویڵسن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا

جۆ ویڵسن خۆشحاڵی خۆی بەرانبەر واژۆکردنی یاسای بەرگریی نیشتمانی و هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی سەر سووریا دەردەبڕێت.

جۆ ویڵسن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا، دەستخۆشی و پێشوازیی خۆی بۆ بڕیارەکەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەربڕی سەبارەت بە واژۆکردنی یاسای ڕێپێدانی بەرگریی نیشتمانی ناسراو بە NDAA.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ویڵسن کە لە تۆڕی ئێکس بڵاوی کردووەتەوە، بە واژۆکردنی ئەم یاسایە، بە فەرمی کارکردن بە یاسای سزاکانی قەیسەر کە تایبەت بوو بە سووریا کۆتایی پێ هات و هەڵوەشایەوە.

هاوکات ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە، لەگەڵ سیناتۆر شاهین پەیامێکی ڤیدیۆیی هاوبەشیان بۆ گەلی سووریا تۆمار کردووە و بڵاوکردووەتەوە، تاوەکو لە ڕێگەیەوە هاوسۆزی و پشتیوانی خۆیان بۆ هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە لەم هەلومەرجەدا دووپات بکەنەوە.

ئەم هەنگاوە وەک وەرچەرخانێکی نوێ لە مامەڵەی واشنتن لەگەڵ دۆسیەی سووریا و یاساکانی پەیوەست بە سزاکان هەژمار دەکرێت.

 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل