مارک ساڤایا: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی مێژوویی ئەمەریکایە
مارک ساڤایا ستایشی دۆناڵد ترەمپ دەکات و بە گەورەترین سەرۆکی مێژووی ئەمەریکا ناوی دەبات.
مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ عێراق، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرد، دوای ئەوەی لە میانی ئاهەنگی کریسمسی ساڵی 2025 لە کۆشکی سپی، بە شێوەیەکی تایبەت بەرێوەچوو.
ساڤایا لە پەیامێکدا لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ بەڕاستی گەورەترین سەرۆکە کە تا ئێستا مێژووی ئەم وڵاتە بە خۆیەوە بینیبێتی.
ساڤایا وێڕای پیرۆزبایی جەژنی لەدایکبوون، هیوای خواست بەرەکەتی خودا بەسەر سەرۆکەکەی و هەموو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا ببارێت.
مارک ساڤایا، یەکێکە لە لایەنگرە دیارەکانی دۆناڵد ترەمپ و پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ کەسایەتییە سیاسییەکانی لایەنی کۆمارییەکاندا هەیە.
ئەم کۆبوونەوە و ئاهەنگەی کۆشکی سپی لە کاتێکدایە کە، دۆناڵد ترەمپ دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024، وەک 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا گەڕاوەتەوە بۆ دەسەڵات، ئاهەنگی کریسمسی 2025 یەکێکە لە بۆنە کۆمەڵایەتییە گرنگەکانی کۆشکی سپی کە تێیدا ژمارەیەک لە کەسایەتییە کاریگەرەکان، بازرگانان و لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ تێیدا بەشدار دەبن.
