ئاماری نوێی كۆرۆنا: تووشبوون به كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه
تووشبوون به په‌تاكه زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه، به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش ته‌نیا 259 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی په‌تاكه بوونه و 14 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28/11/2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاویكردووه‌ته‌وه، به به‌راورد به 2 مانگی رابردوو، رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا، نزیكه‌ی 70% دابه‌زیوه.
به گوێره‌ی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، 3 هه‌زار و 640 تێستی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه.
