سبەی مووچەی خانەنشینی کرێکارانی هەولێر دابەش دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاگاداری کرێکارانی خانەنشینی ناوخۆی هەرێم دەکاتەوە، سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.

شەممە 20ـی کانوونی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران لە ھەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری کرێکارانی خانەنشینی ناوخۆی ھەرێم دەکاتەوە، سبەى یەکشەممە 21ـی کانوونی یەکەمی 2025، دەست بە دابەش کردنی مووچەکانیان دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی ئاماژە بەوە دەکات، بۆ ئەم مەبەستە کرێکارانی خانەنشینکراو دەتوانن سبەی سەردانی بانکی فیدراڵ بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی 12ی 2025.

بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران دەڵێت: بەهۆى پشووەکانى سىەرى ساڵ، داوا لە کرێکاران دەکەین تا کۆتایی ئەم هەفتەیە سەردانى بانکى ناوبراو بکەن بۆ ئەوەى مووچەکانیان نەکەوێتە ساڵی نوێ.

 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل