سه‌یرترین رێكاری دژه كۆرۆنا له كۆریای باكوور ده‌گیرێته‌به‌ر
چاندنی مینی تێكه‌وتووه و كارمه‌ندێكی سه‌ر سنووریش له سێداره دراوه
K24 - هه‌ولێر:
بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆریای باكوور سه‌یرترین رێكاره‌كان ده‌گرێته به‌ر، به شێوه‌یه‌ك مین له‌سه‌ر سنووره‌كانی ده‌چێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌و كه‌سانه بكرێت كه به‌قاچاخ دێنه‌وه ئه‌و وڵاته، چونكه ئێستا سه‌رجه‌م سنووره‌كانی داخستووه.
ئاژانسی هه‌واڵی ناوه‌ندی كۆریای باكوور رایگه‌یاند، پیۆنگ یانگ پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌گاته وڵاته‌كه‌یان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاری نوێ به هێزی پۆلیس و سوپا له ناوچه سنوورییه‌كان دراوه كه ده‌ستبه‌جێ و به شێوه‌یه‌كی خێرا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر دۆخێكی له‌ناكاو بكه‌ن كه له نزیك سنووره‌كان رووده‌دات.
میدیاكانی كۆریا ئه‌وه‌شیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه حكومه‌ت پلانی هه‌یه دیوارێكی گه‌وره له‌سه‌ر سنووره‌كان، له سه‌ر خاكی خۆی بنیات‌بنێت، هاوكات راوی ماسیش قه‌ده‌غه‌كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌لێنێك بۆ گه‌یشتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌هێڵێته‌وه.
لیژنه‌ی هه‌واڵگری كۆریای باكوور ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه حكومه‌ت رێكاره‌كان زۆر به توندی ده‌گرێته‌به‌ر، به شێوه‌یه‌ك كه سه‌ره‌ڕای ره‌وشی خراپی ئابووری وڵاته‌كه، هاوكارییه مرۆییه‌كانی چینی ره‌تكردووه‌ته‌وه و وه‌رینه‌گرتووه.
به گوێره‌ی ده‌زگای هه‌واڵگریش، كارمه‌ندێكی گومرگ كه له‌سه‌ر سنوور رێگه‌ی به هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌لی چینی داوه له سێدارە دراوه، بڕیاریش دراوه هه‌ندێك له ناوچه سنوورییه‌كان مینڕێژ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك نه‌توانێت به قاچاخ له سنووره‌كانه‌وه بگه‌ڕێته‌وه و وڵاته‌كه.
سه‌رچاوه: یونیهاب – نۆڤۆستی