ئه‌فسه‌رێكی توركیا له‌كاتی كڕین و به‌قاچاغبردنی شوێنه‌واری سووریا ده‌ستگیركرا
كۆمه‌ڵێك ئه‌فسه‌ری توركیا ئاسانكارییان بۆ كردوون
K24 - هه‌ولێر:
"روانگه‌ی سووری" رایگه‌یاند، هه‌واڵگری توركیا ئه‌فسه‌رێكی وڵاته‌كه‌ی له خاڵی پشكنینی مه‌ستومه له باكوور رۆژئاوای سووریا ده‌ستگیركرد، ژماره‌یه‌ك شوێنه‌واری سووریای به‌قاچاغ به‌ره‌و توركیا ده‌برد.
رووینیشكرده‌وه، ئه‌فسه‌ره‌كه كاروانی ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانی توركیای به‌كارده‌هێنا بۆ گواستنه‌وه و به‌قاچاغبردنی شوێنه‌واره‌كان، بۆیه هێزه‌كانی توركیا چاودێریی له‌سه‌ر ئه‌فسه‌ره‌كانی و هاووڵاتیانی سووریش توند كردووه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له "روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ"، كه باره‌گاكه‌ی له له‌نده‌نه، ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری توركیا له ئه‌دلیب خه‌ریكی بازرگانی شوێنه‌وارن، بۆ چه‌ند لایه‌نێكی نادیاری ده‌گوازنه‌وه، له‌كاتێكدا له‌ناوچه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی گه‌ڕان به‌دوای شوێنه‌وار زیادی كردووه و له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی توركه‌وه ئاسانكارییان بۆ ده‌كرێت، بۆساغكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كان.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی له"ده‌سته‌ی رزگاركردنی شام"ی سووری، كه له‌ژێر باڵی توركیان، له‌مێژه خه‌ریكی گه‌ڕانن به‌دوای شوێنه‌رار له زه‌وی گشتی و تایبه‌تدا، دوای ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كانیان ناچار ده‌كه‌ن پارچه شوێنه‌واره‌كان بفرۆشن و له رێگه‌ی قاچاغه‌وه به‌ره‌و توركیای ببه‌ن.
سه‌رچاوه: روانگه‌ی سووری