جێگری سەرۆک ئەرکانی گشتیی ئێران: هەڕەشەکانی ئیسرائیل نیشانەی سەرلێشێواوییە
فەریق ئەحمەد وەحیدی، جێگری سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، ڕایگەیاند؛ ئیسرائیل لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئێراندا نەیتوانیوە بە هیچ کام لە ئامانجەکانی بگات. وەحیدی ئاماژەی بەوە کرد؛ ئیسرائیل لە ڕێگەی هەڵمەتی میدیایی و دەروونییەوە دەیەوێت "لاوازییە گەشەسەندووەکانی" بشارێتەوە و واقیعی ڕاستەقینەی خۆی پەردەپۆش بکات.
ئەم لێدوانانەی وەحیدی لە کاتێکدایە باس لە سەردانی ناتانیاهۆ بۆ ئەمەریکا دەکرێت، بە هەوڵێک بۆ داپۆشینی "شکستە دڕندانەکانی" شەڕی 12ڕۆژە وەسف کرا. هاوکات سوپای پاسداران جەخت دەکاتەوە کە هێرشەکانی ئیسرائیل تەنیا توانیویانە 3%ـی شوێنی هەڵدانی مووشەکەکان بپێکن و ژێرخانی مووشەکی ئێران بە پارێزراوی ماوەتەوە.
ئەم گرژییانە، پاش زنجیرەیەک پێکدادانی سەربازی دێن؛ لەوانە هێرشی "ڕاسانی شێر"ی ئیسرائیل لە 13ـی حوزەیرانی 2015 بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی چەندان فەرماندەی باڵای وەک حوسێن سەلامی و محەممەد باقری. لە بەرانبەردا، ئێران ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستەقینە 3"ی ئەنجام دا.
ململانێکان پەرەیان سەند بۆ هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر نەتەنز و فۆردۆ و هێرشی ئێران بۆ سەر بنکەی "عودەید" لە قەتەر، کە سەرەنجام بە ئاگربەست کۆتایی هات.
