نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سەركۆنەی توندوتیژییه‌كانی دژ بهخۆپێشاندهرانی عێراق ده‌كات
نەتەوەیەكگرتووەكان: دەبێت حكومه‌تی عێراق به‌رپرسیاریه‌تی پاراستنی خۆپێشانده‌ران له ئه‌ستۆبگرێت
K24- ھەولێر:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سەركۆنەی توندوتیژییه‌كانی دژ بهخۆپێشاندهرانی عێراقی كرد.
جێنین هانس پلاسخارت، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی له عێراق، له تویتێكیدا سەركۆنەی توندوتیژییه‌كانی دژ بهخۆپێشاندهرانی كرد، كه به‌و هۆیه‌وه له به‌شێك لە شاره‌كانی عێراق ژماره‌یه‌ك خۆپێشانده‌ر كوژران و برینداربوون.
پلاسخارت داواشیكرد، بكه‌رانی درووستكردنی ئه‌و ئاڵۆزیانه ده‌ستگیر بكرێن و سزای یاساییان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.
پلاسخارت راشیگەیاند، دەبێت حكومه‌تی عێراق به‌رپرسیاریه‌تی پاراستنی خۆپێشاندانەكان و خۆپێشانده‌ران له ئه‌ستۆ بگرێت له‌پێناو به‌ڕێوه‌چوونی ئە خۆپێشاندانانە بەشێوەیەكی ئاشتییانه.