كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق: 230 حیزب مۆڵه‌تی دامه‌زراندنیان پێدراوه
77 حیزبی دیكه‌ش ناوی خۆیان بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت تۆماركردووه
K24- ھەولێر:
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق رایگەیاند، مۆڵه‌تی كاركردنیان به230 حیزب داوه و 77 حیزبی دیكه‌ش ناوی خۆیان تۆماركردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا، مۆڵه‌تی كاركردنیان پێ بدرێت.
جومانه ئهلغهلی گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان گوتی: ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیۆن به‌رده‌وامه له كاركردن له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی كه دیاریكراون، بۆ هه‌ڵبژاردنی 6ی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچن.
ئهلغهلی گوتیشی: کۆمسیۆن زیاتر لە هەزار بنکەی لە سەرانسه‌ری عێراق بۆ تۆمارکردنی دەنگدەران و دابەشکردنی کارتی دەنگدەران بە بایۆمەتری كردووه‌ته‌وه.