مەسرور بارزانی ستایشی ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات لە هاوکاریکردنی پڕۆسەی سیاسیی عێراق
ئەمڕۆ سێشەممە23ـی کانوونی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە محەممەد ئەلحەسسان نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق کرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکوومەت سوپاسی نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يهكگرتووهكانی له عێراق کرد بۆ ڕۆڵی ئەرێنی لە هاوکاریکردنی پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و هەرێمی کوردستان و کارکردنی لەپێناو ئارامیی و سەقامگیریی عێراق و هەرێم.
نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، پێزانینی خۆی بۆ هاریکاری و هاوئاهەنگیی باشی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربڕی.
هەروەها دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.

