لە هەرێمی كوردستان شەش ڕۆژ پشووی فەرمی دەبێت
لە كاتی هاتنی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، دابەشكردنی مووچە لە ڕۆژانی پشووش بەردەوام دەبێت
شەش ڕۆژ پشووی فەرمی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنرا و دابەشکردنی مووچە لە ڕۆژانی پشووش بەردەوام دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، لە ڕۆژی پێنجشەممە، 25ی كانوونی یەكەمی 2025، تا ڕۆژی شەممە، 3ی كانوونی دووەمی 2026، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمی دەبێت؛ هاوکات دەوام لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان، بە شێوەی ئێشکگری دەبێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە كاتی هاتنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەم (10)ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، پرۆسەی دابەشكردنی مووچە لە ڕۆژانی پشوو بەردەوام دەبێت.
وەک ئەوەی لە ڕاگەیەنراوی فەرمانگاکەدا هاتووە، ڕۆژی یەکشەممە، 4ی كانوونی دووەمی 2026، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.
