هێڤیدار ئه‌حمه‌د "راستییه‌كان" له باره‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان ده‌خاته‌ڕوو
پارتی بە ئەخلاقەوە مامەڵە دەکات
K24 - هه‌ولێر:
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری سه‌ر به یه‌كێتی و گۆڕان و لایه‌نه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی دیكه، كه‌شوهه‌وای دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستانیان شێواند و په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، "هێڤیدار ئه‌حمه‌د" له رێی پۆستێكی ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، له ژێر ناونیشانی "چه‌ند حه‌قیقه‌تێك له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان" ورده‌كاری زیاتری خستووه‌ته‌ڕوو.
"هێڤیدار ئه‌حمه‌د"، نووسیویه‌تی: "سەرەتا ئۆپۆزیسیۆن بۆ موزایەدە گوتییان دەبێت بابەتی مووچە باس بکرێت، کە بڕیاردرا مووچە ببێ بە بابەتی ئەمڕۆی پەرلەمان، ئۆپۆزیسیۆن ھەستان بە تێکدانی ھۆڵێ کۆبوونەوەکە و بەشێک لە یەکێتی لەگەڵیان بوون بۆ ئەوەی کۆبوونەوە نەکرێت واتە راست ناکەن و دژی ئەم خەڵکەن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و شانده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكیهێناوه بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ به‌غدا (5) كه‌سن، له‌و ژماره‌یه (3) كه‌سیان سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانن، كه ئه‌وانیش، (قوباد تاڵه‌بانی، ئامانج ره‌حیم، دارا ره‌شید)ن و یه‌كێكیشیان سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه، كه هاوكات وه‌زیری داراییه و "ئاوات شێخ جه‌ناب"ه و ته‌نیا یه‌كێكیان پارتییه، كه ئه‌ویش، "ئومێد سه‌باح" سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، شاندی دانووستان تا ئێستا (12) جار سه‌ردانی به‌غدای كردووه، بۆ پرسی مووچه، به‌ڵام هیچ رۆژێك نه‌مانبیستووه، سه‌رۆكی شانده‌كه "قوباد تاڵه‌بانی" بێت و بڵێت یه‌كێتی و گۆڕان ویستیان رێكبكه‌وین، به‌ڵام پارتی نه‌یهێشت و رێگر بوو له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا.
سه‌باره‌ت به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانتاره‌كانی، "هێڤیدار ئه‌حمه‌د"، نووسیویه‌تی: "ئاوات شێخ جه‌ناب" وه‌زیری داراییه و رۆژێك نه‌هاتووه بڵێت داهاتمان زۆره و سه‌رۆكی حكومه‌ت و پارتی رێگه ناده‌ن مووچه دابه‌ش بكه‌ین.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، "هێڤیدار ئه‌حمه‌د" ده‌ڵێت: "لەم ھەرێمە راستە پارتی زۆرینەیە، بەڵام شەریکی ھەن لە حکومەت و پێکەوە بڕیاردەدەن. پارتی دووڕووی ناکات و لە بەرپرسیارێتیش راناکات و بە ئەخلاقەوە مامەڵە دەکات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ره‌خنه‌ی له‌و په‌رله‌مانتارانه گرتووه و نووسیویه‌تی: "ئەمانە پێیەکیان لە حکومەتە و یەکێکیش ئۆپۆزیسیۆن. بەشەو لەگەڵ بەغدان و بە رۆژ لەگەڵ ھەرێمن".
هه‌روه‌ها له باره‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانی یه‌كێتییه‌وه نووسیویه‌تی: "ئەندامەکانی یەکێتی کە داوای مووچەیان دەکرد، خۆیان جورئەتییان نییە بەو ھەموو دزی و تاڵان و قاچاخچێتییەی لە باشماخ و پەروێزخان دەکرێ بڵێن کاکە نابێت بکرێت، كه‌چی بەشێکییان لە پەرلەمان داوای مووچەیان دەکرد! نەشمان بیستووە رۆژێک تیمی یەکێتی لە حکومەت بڵێن مووچە ھەیە و پارتی نایدات؟".
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، "له په‌رله‌مانی كوردستان گۆڕان بووەتە دوو بەش، یەک دنیا پۆست و پلەیان ھەیە، ئەگەر بەو وەزعە رازی نین بۆ لە حکومەت ناکشێنەوە؟".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوای هه‌ڵوێستی ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی گۆڕان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ "ژووری رۆژنامه‌وانی" بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ره‌تیكردووه‌ته‌وه، هه‌ڵوێستی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی بزووتنه‌وه‌كه هه‌ڵوێستی ره‌سمی بزووتنه‌وه‌كه‌یان بێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا هاتووه: "هه‌موو لێدوان و ده‌ربڕینێكی دیكه‌ی سیاسیی، كه لەلایه‌ن به‌رپرسانی حزبی و حكومی و په‌رله‌مانتارانه‌وه بۆ میدیاكان ده‌درێت، گوزارشت له رای فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ناكات".
هه‌ر له‌و میانه‌یه‌دا، دوای دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان، "ئومێد خۆشناو" له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، رێككهوتنەکانی لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی ناو حكومه‌ت، ته‌نیا بۆ پۆست و پله نه‌بووه، بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی بووه و ده‌بێت پێداچوونه‌وه به‌و رێککەوتنانە بكرێت.
گوتیشی: "شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە چوونەتە بەغدا، چەندین جار لێدوانیان داوە و بۆ رایگشتی رایانگەیاندووە، پێشوەچوون لە پرۆسەکەدا هەیە. شاندی دانوستاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت بە فایلی دەوڵەمەندەوە بێنە پەرلەمان و بۆ رایگشتی روونبکەنەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند لەگەڵ چارەسەردا بووە و چ ئەقڵییەتێکیش لە بەغدا هەبووە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان لاواز بکرێت".
لەبارەی ناڕەزایی پەرلەمانتارانیش لە هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمان، کە داوایان کرد دانیشتنەکە تایبەت بکرێت بە پرسی بودجە و مووچە، ئومێد خۆشناو گوتی: "ئەوە هەڵمەتی هەڵبژاردن بوو کە ئەمڕۆ لە پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد، ئێمە لەگەڵ ئەوەداین واقیعییانە دۆخی کوردستان لەبەرچاوبگرین و رێزی خەڵکی کوردستان بگرین، کە بەرگەی زۆریان گرتووە و چیدیکە یاری بە سۆز و عاتیفەیان نەکرێت".
لەکۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتی: "داواشمان لە هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن ئەوەیە: با بەرپرسیارانە کاربکەین، واز لە موزایەدات بهێنین، بە تەپڵ لێدان لە پەرلەمانی کوردستان کێشەکان چارەسەر نابن، کوا ئەو دەنگە زوڵاڵانەی ئەمڕۆ لە پەرلەمان بوون، لە بەغدا جارێک گوێبیست نەبووین ئەوان داکۆکی لە خەڵکی کوردستان بکەن".