جوتیار عادل: به‌م نزیكانه حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر پرسی مووچه كۆده‌بێته‌وه
"حكومه‌تی هه‌رێم به‌گوێره‌ی رێژه‌ی له 17% داوای مافه داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا ده‌كات"
K24- هه‌ولێر:
جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌م نزیكانه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی پرسی مووچه كۆده‌بێته‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووساندا گوتی: به‌م نزیكانه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پرسی مووچه كۆده‌بێته‌وه و بڕیارێكی گونجاو له‌وباره‌یه‌وه ده‌دات.
هه‌روه‌ها گوتی: حكومه‌ت بڕیاریداوه، هه‌ركاتێك به گونجاوی زانی، شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، به شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت.
سه‌باره‌ت به دابینكردنی ڤاكسینی كۆرۆناش بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان گوته‌بێژی حكومه‌ت گوتی: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كاری جدی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كردووه، چ له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌تی هه‌رێم یان له‌سه‌ر ئاستی عێراق.
تایبه‌ت به پرسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2021 و پشكی كورد له‌و پڕۆژه یاسایه، جوتیار عادل دووپاتیكرده‌وه، پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌غدا كردووه و به‌گوێره‌ی رێژه‌ی له 17% داوای مافه داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له حكومه‌تی به‌غدا ده‌كات و گفتوگۆكانیش له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن.
H.B