ئێران: دهتوانین بنكەی كۆنی ئەتۆمی ئەراك لەماوهی دوو مانگدا زیندوو بكهینهوه
"تاران دەتوانێت ئامێرەكانی سەنتەرفیۆچی كۆن و نوێ لێك بدەین"
K24 – ھەولێر:
گوتەبێژی رێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، بەھرۆز كەمالوەندی، ئەمڕۆ سێشەممە جەختیكردەوە، تاران دەتوانێت لە ماوهی دوو مانگدا بنكەیهكی كۆنی ئەتۆمی ئەراك زیندوو بكاتەوە.
كەمالوەندی گوتی: "ئەمڕۆ ئێمە دەتوانین ئامێرەكانی سەنتەرفیۆچی كۆن و نوێ لێك بدەین.
گوتیشی: "جێبەجێكردنی پرۆتۆكۆلی نوێ كاریگهری لە پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت، بەڵام راگرتنی كاركردن بەو پرتۆتۆكۆلە گومان دهخاته سهر چالاكییە ئەتۆمییەكانمان".
پەرلەمانی ئێرانی یاسایەكی پەسند كرد، كە بەپێی ئەو یاسایە حكومەت پابەند دەكات بە زیادكردنی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم تا 20% و دەست بەكاركردنەوە لە بنكە ئەتۆمییەكەی ئەراك بۆ ئاوی قورس، وەك پێش رێكەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015.
یاساكە بە ناوی"رێوشوێنە ستراتیجییەكان بۆ نەھێشتنی سزا ئەمەریكاییەكان"ە، بە ئامانجی ناچاركردنی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ لابردنی ئەو سزایانەی بەسەر ئێراندا سەپاندوویەتی. 248 ئەندام پەرلەمان دەنگیان لە بەرژەوەندی یاساكە دا و ھێشتا یاساكە پێویستیی بە رەزامەندی ئەنجومەنی پاراستنی دەستووره، بۆ ئەوەی بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
سەرچاوە: RT