لە کەمپی باجد کەنداڵ ئاگرکەوتووەتەوە و زیاتر لە 50 دووکان سووتاوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ئاگر لە کەمپی باجد کەنداڵ کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 30 دووکان سووتاوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی زاخۆ بەردەوامن لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ماهیر شنگالی پەیامنێری کوردستان24 لە دهۆک، ئاگرەکە نزیکەی کاتژمێر 04:45 خولەکی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 27ی کانوونی یەکەمی 2025، لە دووکانەکانی کەمپی باجد کەنداڵ کەوتووەتەوە، کە دەکەوێتە دەڤەری سحێلا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
بە گوتەی دانیشتووانی کەمپەکە، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە و تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 30 دووکان بە تەواوی کەلوپەکانییەوە سووتاوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی زاخۆ لە هەوڵەکانی بەردەوامن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.
کەمپی باجد کەندال زیاتر لە هەزار خێزانی ئاوارەی ئێزدی شنگالی تێدا نیشتەجێیە، کە لە دوای هێرش و داگیرکردنی شنگال لەلایەن چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون.

