ئوسامه سه‌عد: دەمانەوێت سامانی بەسرە بۆ خەڵكەكەی بێت
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره دەڵێت: داواكاریی ئێمە بۆ بە هەرێمبوونی بەسرە گوشارێك نییە بۆ سەر حكوومەتی فیدراڵ بۆ بەدەستهێنانی داوایەكی سیاسیی، بەڵكو دەمانەوێت سامانەكانمان بە دەستی ڕۆڵەكانی بەسرەوە بێت.
شەممە، 27ـی کانوونی یەکەمی 2025، ئوسامه سه‌عد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره، لە میانەی بەشداریی لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24ـدا گوتی: داواكاریی ئێمە بۆ بە هەرێمبوونی بەسرە گوشارێك نییە بۆ سەر حكوومەتی فیدراڵ بۆ بەدەستهێنانی داوایەكی سیاسیی، بەڵكو لەبەر ئەو بێبەشكردمانە لە سامانی پارێزگاکە.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره، ئاماژەی بەوە دا، داهاتی بەسرە 90%ـی بودجەی عێراق پێكدەهێنت، هەموو عێراقییەكان بەو هۆیەوە دەژین.
هاوکات ئەو دەنگۆییانەی ڕەت کردەوە، کە دەگوترێت ئەگەر بەسرە ببێتە هەرێم ئەوا داهاتەكەی گلدەدرێتەوە. جەختی لەوە کردەوە، ئێمە داهاتەكە قۆرخ ناكەین، بەڵكو دەمانەوێت سامانەكانمان لە لایەن رۆڵەكانی بەسرەوە بەڕێوەببردرێن و ئەو داوایەمان بۆ خزمەتكردنی خەڵكی خۆمانە، بۆ چارەكردنی كێشەكانی بەسرەیە.
ئوسامه سه‌عد، هیواخوازە حكوومەتی داهاتووی عێراق ئەو پرسە بەهەند وەرگرێت. گوتیشی: دەبێت ئەو هێزە سیاسییانەی دانیان بە دەستوور ناوە پابەندی هەموو ماددەكانی بن، بۆ ئەو ماددانەی باس لە دامەزراندنی هەرێم دەكەن ئەوانیش ماددەی 116 و 117 و 118 و 119 یە جێبەجێی بكەن.
لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەش کرد، بڕیارە ئەم هەفتەیە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە بكرێت، هیوداراین بڕیاری دروست بدرێت و، ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران بكرێت، بۆ ئەوەی كۆمیسیۆن ڕاسپێدرێت بۆ ئەنجامدانی كارە پێویستییەكان ئەگەر ئەنجوومەنی وەزیران وەڵامی نەداینەوە، رێكاری یاسایی و دادگایی دەگرینە بەر ئەویش دادگای فیدراڵیییە.
بڕیاره دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 29ـی کانوونی یەکەمی 2025، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری بەسرە، له‌سه‌ر پرسی به‌هه‌رێمبوونی پارێزگاكه كۆببێته‌وه و ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه بدات.
عیماد مه‌توری، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره ئاشكرای كرد، "هه‌نگاوه‌كه مانای جیابوونه‌وه نییه له عێراق، به‌ڵكوو گۆڕانكارییه‌كی ئیدارییه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كانی ئه‌و پارێزگایه." باسی لەوەش کرد، هاودەنگییەکی سیاسی لە نێو ئەنجوومەنەکە هەیە لەبارەی ئەو دۆسیەیە.
ئه‌مه له كاتێكدایه، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره به هاوكاری له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی 'ته‌سمیم'، كه له‌لایه‌ن ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری به‌سره‌وه سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كرێت، ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ كردووه بۆ كاراكردنی بابه‌تی به هه‌رێمبوونی پارێزگاكه‌یان.
