پۆمپێیۆ رەخنەی توند لە توركیا دەگرێت
پەیوەندیی نێوان ئەمەریكا و توركیا ئاڵۆزتر دەبێت
K24 - ھەولێر
لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ، مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رەخنەی توندی لە مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا گرتووە، ئەمەش مەترسییەکانی ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و ئەنقەرە زیاد دەکات.
بەشداربووێکی کۆبوونەوەکە ئاشكرای كردووە، پۆمپێیۆ زۆر بە کورتی و بە توندی پەیامەکەی گەیاندە چاوشئۆغڵو و ئەنقەرە بە یاریکردن لە نێو سیاسەتەکانی ناتۆدا و خۆ نزیککردنەوە لە رووسیا تۆمەتبار کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، پۆمپێیۆ داوای لە چاوشئۆغڵۆ کردووە وەک هاوپەیمان مامەڵە بکەن و نەبنە هۆکاری زیادبوونی گرژییەکان.
سەرچاوە: فرانس پرێس