هەیبەت حەلبووسی: لەم خولەی پەرلەمان هەڵەکانی ڕابردوو ڕاستدەکەینەوە
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە یەکەم دانیشتنی دا دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی ئاماژەی بەوە دا، ئەم دامەزراوەیە لە چەند ساڵی ڕابردوو کێشەی دروستبوو، بەڵام هەوڵدەدەین بیخەیەن سەر ڕێڕەوی یاسای خۆی.
سێشەممە، 30ـی کانوونی یەکەمی 2025، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە یەکەم دانیشتنی وەک سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند: دەمانەوێت هەموومان بەیەکەوە وەکو یەک تیم کاربکەین و پرۆسەی هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات و پشتیوان بە خوا لەم خولەی پەرلەمان هەڵدەستین بە ڕاستکردنەوەی بەشێک لە ڕێڕەوەکان.
هەیبەت حەلبووسی گوتی:ئەم دامەزراوەیە لە چەند ساڵی رابردوو کێشەی دروست بوو، بەڵام ئەمساڵ پستیوان بەخوا ئەم ڕێڕەوە ڕاست دەکەینەوە، کاری لە پێشینە دەرکردنی یاسا دەبێت بۆ دۆسیە گرنگەکان، پشتیوانی لە پێکهێنانی حکوومەتێکی بەهێز دەکەین و متمانە بە دامەزراوە دەستوورییەکان پتەو بکات.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا، هیوادارین حکوومەتێک پێکبهێندرێت ئاسایش وڵات سەقامگیر بکات و بەگوێرەی ئەو متمانەیە بین کە بە ئێمە دراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، دوای هەڵبژاردنی فەرهاد ئەترووشی بە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەستەی سەرۆکایەتیی یەکەم دانیشتنی بەڕێوەچوو و هەروەها کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ 5ـی کانوونی دووەمی 2026 هەڵگیرا.
