سێیه‌م په‌رله‌مانتاری عێراقی به كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ست دا
له كوتله‌ی حیكمه بووه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ (3ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) رایگه‌یاند، په‌رله‌مانتار "عه‌لی عه‌بوودی" به هۆی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ست دا، ئه‌مه سێیه‌م په‌رله‌مانتاری عێراقه به كۆرۆنا گیان له‌ده‌ست بدات.
كوتله‌ی "ئهلحیكمه" له په‌رله‌مانی عێراق، له پرسهنامهیهكیدا، گیان له‌ده‌ستانی ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌ندامی كوتله‌كه‌یان بووه.
پێشتر، له (24)ی مانگی رابردوو، په‌رله‌مانتار "حوسێن ئهلزههیری"، به‌ر له‌ویش په‌رله‌مانتار "غه‌یداء كه‌مبش" هه‌ر به‌كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه.