وڵاتێكی ئه‌فریقی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كۆرۆنا راگه‌یاند
"هیچ تووشبووێكی كۆرۆنا له وڵات نه‌ماوه و پێویسته وڵاتان چاو له ئه‌زموونی ئێمه بكه‌ن"
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی گابۆن، رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌یان به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنادا سه‌ركه‌وتووه و پێویسته وڵاتانی جیهانیش چاو له ئه‌زموونی ئه‌وان بكه‌ن.
رۆز راپۆندا، سه‌رۆك وه‌زیرانی گابۆن، كه له‌ناوه‌ڕاستی ته‌ممووزی 2020 وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی وڵات هه‌ڵبژێردرا، له لێدوانێكی تایبه‌تدا به مه‌یڵ ئۆنلاینی راگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی، كه دانیشتووانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 2 ملیۆن كه‌س ده‌بێت، سوودی له ئه‌زموونی پێشووتری خۆپارێزی له ڤایرۆسه‌كانی ئیبۆلا و ئایدز وه‌رگرتووه، به‌وه‌ش توانیویه‌تی به خێراییه‌كی زیاتر خۆی له‌گه‌ڵ دۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا بگونجێنێت.
له باره‌ی بۆنه و ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵی نوێی زایینیش، پێچه‌وانه‌ی به‌شێك له وڵاتانی ئه‌وروپا كه بڕیاریانداوه ئاهه‌نگه‌كان سنووردار بكه‌ن، راپۆندا ده‌ڵێت: "به شێوه‌یه‌كی ئاسایی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵی نوێ سازده‌كه‌ن.. كۆرۆنامان تێك‌شكاند".
له‌گه‌ڵ تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا، له 12ی ئادار/ مارسی 2020، به‌رپرسانی ته‌ندروستی، ده‌ستیان به گرتنه‌به‌ری رێكاری تایبه‌تی كرد، له‌وانه‌ش داخستنی سنووره‌كان و چڕكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌كانی تێستی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان، له‌گه‌ڵ رێگریكردنی چوونی هه‌ر كه‌سێك بۆ شوێنه گشتییه‌كان، به‌بێ ئه‌وه‌ی تێستی كۆرۆنای بۆ بكرێت.
تا ئێستاش له‌و وڵاته، ته‌نیا 59 كه‌س به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به گشتی كیشوه‌ری ئه‌فریقا، به به‌راورد به كیشوه‌ره‌كانی دیكه، زیانێكی كه‌متری به‌ركه‌وتووه و ته‌نیا 50 هه‌زار كه‌س به كۆرۆنا له ته‌واوی كیشوه‌ره‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
توێژه‌ران هۆكاری سه‌ركه‌وتنی ئه‌و وڵاته بچووكه‌ی ئه‌فریقا بۆ به‌رزی پله‌ی گه‌رمی و به‌هێزی سیسته‌می به‌رگری له‌شی دانیشتووان ده‌گه‌ڕێننه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌شێكی زۆری دانیشتووانی گابۆن، له ته‌مه‌نی لاویدان و جه‌سته‌یان به‌هێزه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی گابۆن جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دابه‌شكردنی پێكوته و ڤاكسینی كۆرۆنا نزیكه، به‌ڵام جه‌نگ له دژی ئه‌و ڤایرۆسه كۆتایی نه‌هاتووه و پێویسته وڵاتانی جیهان چاو له ئه‌زموونی گابۆن بكه‌ن.
گابۆن وڵاتێكی بچووكه و ده‌كه‌وێته به‌شی رۆژئاوای ناوه‌ڕاستی كیشوه‌ری ئه‌فریقا و سه‌ر زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی، دانیشتووانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 2 ملیۆن كه‌س ده‌بێت و پێشتر له‌ژێر ئیستعیماری فه‌ره‌نسیدا بووه.