ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: ڕێگەی ناو گەلی عەلی بەگ کرایەوە
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند، سەرجەم تیمەکان ڕاسپێدراون بۆ ئەوەی لە 24 کاتژمێر لە ئامادە باشیدابن و لە هەرحاڵەتێکی گیرخواردندا هاووڵاتییان دەتوانن پەیوەندییان پێوەبکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ـی کانوونی دووەمی 2026، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاویکردەوە، تیمەکانی بەفر ڕاماڵینی سەر بە شارەوانی سۆران و تیمەکانی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران بەردەوامن لە کردنەوەی ڕێگا سەرەکییەکان و ڕێگەی ناو گەلی عەلی بەگ کرایەوە و ئاستەنگی هاتوچۆ نیە، هەروەها ئامێری زیاتر بۆ پاکردنەوەی ڕێگەکان دابین کران.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاندووە، سەرجەم تیمەکان ڕاسپاردراون بۆ ئەوەی 24 کاتژمێر لە ئامادە باشیدابن لە هەر حاڵەتێکی گیرخواردندا پەیوەندی بە هێلی گەرمی شارەوانی 07519798821 بکەن.
هەروەها داوا لە سەرجەم هاووڵاتیان دەکرێت هاوکاربن لەپێناو سەلامەتی خۆیان بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت هاتوچۆ نەکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان و گەشتیاران لە ڕێگە دا گیریان خواردبوو و لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سۆرانەوە ئاسانکاری و هاوکارییان دەکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە کرد، شەپۆلی بەفر باران لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوامی دەبێت.
