سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندی دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی کۆبووه‌وه‌

كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندی دانوستانكاری هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا
كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندی دانوستانكاری هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا

K24- هه‌ولێر:

ئەمڕۆ شەممە 2020/12/5 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی دانوستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم تاووتوێ کرا. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ستایشی هەوڵ و کۆششەکانی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستانی کرد، بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لە گەڵ بەغدا و دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هیچ شێوەیەك سازش لە ماف و شایستە دارایی و دەستوورییەکانی هەرێم ناکات و چاوەڕێی گەیشتنی بەشە بودجەی هەرێمە بۆ مانگی ئۆکتۆبەر لە لایەن حکومەتی فیدراڵییەوە، کە تا ئێستا نەنێردراوە. ئەمە جیا لە مانگەکانی پێنج و شەش وحەفتی ئەمساڵ، کە ماف و شایستەیەکی رەوای خەڵکی کوردستانە و حکومەتی فیدراڵی تا ئێستا نەیناردووە.

سەبارەت بە رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021، لەیەکگەیشتنی باش لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی هاتووەتە ئاراوە، بەڵام گفتوگۆکان بەردەوامن بە ئاراستەی گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لە چوارچێوەی ئەو پره‌نسیپانەی کە لەسەری رێککەوتووین.

H.B