یاریده‌ده‌ری پێشووی روحانی دادگایی كرا

K24- هه‌ولێر:
شه‌هیندوخت مۆلاڤه‌ردی، یاریده‌ده‌ری پێشووی سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، به تۆمه‌تی "پڕوپاگنده دژی رژێمی وڵاتەکەی، هاندانی گه‌نده‌ڵی و لادانی سێكسی و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی، به ئامانجی پشێوینانه‌وه له وڵات، له‌لایه‌ن دادگای ئێرانه‌وه دادگایی كرا.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 5ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) سزای زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی 18 مانگ به‌سه‌ر "مۆلاڤه‌ردی"ـدا سه‌پێندرا، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌منی و پۆلیس له ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌مووزی رابردوودا سكاڵایان له دژی تۆماركرد.
"شه‌هیندوخت مۆلاڤه‌ردی"، پۆستی "یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئێران بۆ كاروباری خێزان و ئافره‌تان"ی خولی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی "روحانی"دا هه‌بووه، به‌ڵام له كانوونی یه‌كه‌می ساڵی (2018)دا، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی یاسای رێگریكردن له دامه‌زراندنی خانه‌نشین له كاری حكومیدا جێبه‌جێكرا.
H.B