كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به بودجه دواخرا
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دواخستن بۆ رێكنه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه

K24- هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق تایبه‌ت به په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ساڵی 2021 دواخرا، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش گۆڕانكاری له ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه بڕیاربوو له باره‌ی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ساڵی 2021 ئه‌نجام بدرێت، بۆ كاتێكی دیكه دواخراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به كاتێكی دیاریكراو بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بكات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بۆ دوو هۆكار گه‌ڕانده‌وه، یه‌كه‌میان بۆ هه‌مواركردنی به‌شێك له بڕگه‌كانی پڕۆژه‌یاساكه و هۆكاری دووه‌میش ئه‌وه‌یه، كه تا ئێستا رێكه‌وتن له‌باره‌ی پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی عێراق و خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌كراوه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق روونیشی كرده‌وه، هه‌مواری پڕۆژه‌كه خۆی له كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی كورتهێنانی بودجه و گۆڕینی خه‌مڵاندنی نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له 41 دۆلاره‌وه بۆ 48 دۆلاردا ده‌بینێته‌وه.
پێشتر حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاندبوو، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاسای بودجه ئه‌نجام ده‌دات.
H.B