مادورۆ شوێنبزرە
شەممە، 03ـی کانوونی دووەمی 2026، ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، AFP لە زاری جێگری سەرۆکی ڤەنزوێلا ڕایگەیاند، مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزویلا شوێنبزرە و ئەم هەواڵەش لە تەلەڤزیۆنی فەرمیی ڤەنزوێلا ڕاگەیەنراوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تروس سۆشیاڵ" ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە سەرکەوتوویی هێرشێکی بەرفراوانی کردووەتە سەر ڤەنزوێلا .
بە گوێرەی پەیامەکەی ترەمپ، لە ئەنجامی هێرشەکەدا، نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا، لەگەڵ هاوسەرەکەیدا دەستگیرکراون و لە وڵاتەکە براونەتە دەرەوە.
ترەمپ دەڵێت، ئەم ئۆپەراسیۆنە بە هاوکاریی دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسایی ئەمەریکا کراوە و دواتر وردەکاریی زیاتر بڵاو دەکەنەوە. ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ (بە کاتی ئەمەریکا)، لە مارالاگۆ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لەوبارەیەوە بەڕێوە دەچێت.
