ئەمەریکا گەشتە ئاسمانییەکانی بەسەر دەریای کارایبیدا قەدەغە کرد

دەریای کارایبی
دەریای کارایبی

بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەوانیی فیدراڵیی ئەمەریکا (FAA) هۆشداریی دایە سەرجەم کۆمپانیاکانی گواستنەوەی ئاسمانی کە دوور بکەونەوە لە ئاسمانی ناوچەی کارایبی.

 ئەم بڕیارە ئەمڕۆ شەممەدا دەرکرا، دوای ئەوەی لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، نیکۆلاس مادورۆ سەرۆکی ڤێنیزوێلا دەستگیر کرا و دۆخێکی مەترسیدار لە ناوچەکەدا هاتە ئاراوە.

لە ئاگادارینامەیەکی فەرمیدا، فڕۆکەوانیی فیدراڵیی ئەمەریکا ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی چالاکییە سەربازییە بەردەوامەکانەوە، مەترسی لەسەر سەلامەتیی فڕۆکە مەدەنییەکان دروست بووە. 

واشنتن جەختی کردووەتەوە، داخستنی جوڵەی ئاسمانیی ئەو ناوچەیە هەنگاوێکی خۆپارێزییە بۆ ڕێگریکردن لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو، چونکە دۆخی ئەمنی لە دەریای کارایبی بەهۆی جموجۆڵی هێزەکانەوە لەبار نییە بۆ گەشتە بازرگانییەکان.
دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادورۆ وەک سەرۆکی ڤێنیزوێلا لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە، گەورەترین پەرەسەندنی سیاسی و سەربازیی نێوان هەردوو وڵاتە لە مێژووی نوێدا، واشنتن ساڵانێکی زۆرە حکوومەتەکەی مادورۆ بە نایاسایی دەزانێت و چەندین سزای قورسی بەسەردا سەپاندووە، ئەم هەنگاوە کتوپڕە نەک تەنیا هاوسەنگیی سیاسی لە ئەمەریکای لاتین دەگۆڕێت، بەڵکو مەترسیی پێکدادانی نێودەوڵەتیشی لێ دەکرێت، بەتایبەت کە وڵاتانی وەک چین و ڕووسیا بە توندی دژی دەستێوەردانی سەربازیی ئەمەریکان لە کاروباری ڤێنیزوێلا.

 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل