ئێران: خوێنی فه‌خریزاده كۆتوبه‌نده‌كانی سه‌ر رێگه‌ی پرۆگرامی ناووكی شكاند
وڵاته‌كه‌مانی خسته سه‌ر رێگه‌ی په‌ره‌پێدان

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران، "محه‌مه‌د باقر قالیباف" رایگه‌یاند، خوێنی زانای ناووكی ئێران، "موحسین فه‌خریزاده" كۆت و به‌ندی سه‌ر رێگه‌ی بره‌ودان به وزه‌ی ناووكی ئێرانی شكاند.
"قالیباف" سه‌ردانی خێزانی "فه‌خریزاده"ی كرد و گوتی: "گیانی به‌ره‌نگاری و زانستیی ئه‌و زانایانه‌مان، له بواری به‌رگری و ناووكیدا، وڵاته‌كه‌مانی خسته سه‌ر رێگه‌ی په‌ره‌پێدان. فه‌خریزاده نموونه‌یه‌كی به‌رچاوی ئه‌و زانایانه بوو".
هه‌روه‌ها گوتی: "فه‌خریزاده كاری بۆ پێشكه‌وتنی پیشه‌سازی و سه‌ربه‌رزی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرد و خزمه‌ته‌كانی له مێژووی زانستیی و توێژینه‌وه‌ی ئێران‌دا به نه‌مری ده‌مێننه‌وه".
جه‌ختیكرده‌وه، "خوێنی فه‌خریزاده، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئێران كۆت و به‌نده‌كانی سه‌ر رێگه‌ی كه‌رتی وزه‌ی ناووكی وڵاته‌كه‌ی و پێشكه‌وتنی زیاتر له‌و بواره‌دا بشكێنێت".
هه‌ینی پێشووتر، زانای ناووكی كۆماری ئیسلامی ئێران، كه پێشتر، "بنیامین ناتانیاهۆ"ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، له میانی ئاشكراكردنی دۆسییه‌كانی په‌یوه‌ست به پرۆگرامی ناووكی ئێران ناوی هێنابوو و گوتبووی "ئه‌و ناوه‌تان له بیر بێت"، له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه له نزیك تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.