کامالا هاریس: ئەو کارەی ترەمپ کردی باجەکەی خێزانە ئەمەریکییەکان دەیدەنەوە

کامالا هاریس ، جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمەریکا
کامالا هاریس ، جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمەریکا

جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمەریکا، ڕایگەیاند، مادورۆ دڕندە و دیکاتۆرێکی ناشەرعییە، بەڵام ئەوەی ترەمپ کردی یاسایی و ژیرانە نەبوو.

یەکشەممە 4ـی کانوونی دووەمی 2026، کامالا هاریس جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمەریکا، لە پلاتفۆرمی "ئێکس" نووسیویەتی،"پێشتر ئەم فیلمەمان بینیوە، جەنگەکان لە پێناو گۆڕینی ڕژێمەکان یان نەوت وەکو هێز نیشان دەدرێن، بەڵام لە کۆتاییدا دەبنە هۆی نانەوەی ئاژاوە و خێزانە ئەمەریکییەکان باجەکەی دەدەن".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بابەتە پەیوەندی بە ماددە هۆشبەرەکان یان دیموکراسییەوە نییە، بەڵکو ئەوە شەڕی نەوتە ترەمپ دەیکات، ئەگەر ترەمپ خەمی ئەوانەی بوایە لێخۆشبوونی بۆ بازرگانێکی سزدراوی ماددە هۆشبەرەکان دەرنەدەکرد، هەروەها ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلای پشتگوێ نەدەخست، لە هەمان کاتدا ترەمپ سەرقاڵی ڕێککەوتنە لەگەڵ دارودەستەکەی مادورۆ".

هاریس جەختی لەوەشکردووەتەوە، کارەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بەرانبەر بە ڤەنزوێلا، ئەمەریکا سەلامەتتر و بەهێزتر ناکات، ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم هەنگاوە نایاسایی و ناژیرانە بوو، گەلی ئەمەریکا نایەوێت و بێزارە لە درۆکان، ئەم کارە تەنها  پەیوەندی بە نەوت و خواستی دۆناڵد ترەمپەوە هەیە بۆ ئەوەی ڕۆڵی دیکتاتۆرێکی ناوچەیی ببینێت".

هاریس نووسیویەتی،"ترەمپ سەربازانی ئەمەریکا دەخاتە مەترسییەوە و ملیارەها دۆلار خەرج دەکات، هاوکات ناوچەی کاریبی ناسەقامگیر دەکات و هیچ پاساوێکی یاسایی نییە و کارەکانیشی سوود بە ناوخۆی ئەمەریکا ناگەێنێت.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل