پۆلیسی سویسرا ناسنامەی 16 کوژراوی دیکەی ئاشکرا کرد

دوو پۆلیس لە شەقامێکی شارۆچکەی کرانس مۆنتانا. سەرچاوە: ڕۆیتەرز
دوو پۆلیس لە شەقامێکی شارۆچکەی کرانس مۆنتانا. سەرچاوە: ڕۆیتەرز

پۆلیسی سویسرا، ناسنامەی 16 کوژراوی دیکەی ئاگرکەوتنەوەکەی شارۆچکەی گەشتیاریی کرانس مۆنتانا، ئاشکرا کرد.

یەکشەممە 4ـی کانوونی دووەم 2026، گایتان لاتیۆن، گوتەبێژی پۆلیسی کانتۆنی ڤالێس، بە میدیاکانی گوت: لەو 16 کەسە، 10 کەسیان سویسری و ئیتاڵین و یەکێکیشیان دوو ڕەگەزنامەی ئیتاڵی و ئیماراتی هەیە و ئەوانی دیکەش ڕۆمانی و فەرەنسی و تورکن. 

ڤالێس، هەروا گوتیشی: تا ئێستا ناسنامەی 24 کوژراوی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شارۆچکەی گەشتیاریی کرانس مۆنتانا ئاشکرا کراوە، بەبێ ئەوەی ناوەکانیان ئاشکرا بکات. 

چوارشەممەی ڕابردوو، 31ـی کانوونی یەکەمی 2025، لە کاتی ئاهەنگێڕانی گەشتیاران بە بۆنەی سەری ساڵی زاینی، ئاگر لە باڕی 'کۆنستیلاسیون' لە شارۆچکەی کرانس مۆنتانا کەوتەوە و لە ئەنجامدا 40 کەس گیانیان لەدەست دا و 100 کەسی دیکەش بریندار بوون. 

تا ئێستا هۆی ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە و پۆلیس کردەی تیرۆریستی بە دوور دەزانێت.

شارۆچکەی "کرانس مۆنتانا" یەکێکە لە ناودارترین زستانەهەوارەکان بۆ خلیسکانێی سەر بەفر لە جیهاندا و ساڵانە هەزاران گەشتیاری بیانی سەردانی دەکەن.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل