چین له سزاكانی ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه
په‌كین داوا له واشنتۆن ده‌كات له بڕیاره‌كه‌ی پاشه‌گه‌ز ببێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، "هوا چون یه‌نگ"، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (8ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) رایگه‌یاند، "بڕیاری سه‌پاندنی سزای ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر به‌رپرسانی چین، ره‌فتارێكی بێزراو و بێ بنه‌مایه".
یه‌نگ، گوتی: "ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا، بۆ سزادانی به‌رپرسانی چین، ره‌فتارێكی بێ بنه‌ما و بێزراوه، چین داوا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، له بڕیاره‌كه‌ی پاشه‌گه‌ز ببێته‌وه".
جه‌ختی كرده‌وه، "چین رێوشوێنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توند ده‌گرێته‌به‌ر".
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكی، دوێنێ، له‌باره‌ی هۆنگ كۆنگ، سزای به‌سه‌ر (14) به‌رپرسی چین سه‌پاند.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه‌ی كرد، "هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی نوێنه‌رانی گه‌لی چین، له سزاكه پۆلین كراون"، دوای ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو، حكومه‌تی "هۆنگ كۆنگ"، (4) ئه‌ندامی به‌رهه‌ڵستكاری له ده‌سته‌ی یاسادانان ده‌ركرد، رێگه‌ی به ده‌سه‌ڵاتی شاره‌كه دا، به‌رهه‌ڵستكاران سه‌ركوت بكه‌ن.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز