شهش مانگه ڕێگەنادرێت ژمارەیەک کۆچبەری کورد بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان
147 کۆچبەری کورد کە دانیشتووی ئیدارەی ڕاپەڕینن ، ماوەی شهش مانگە لە وڵاتی لیبیان، بەهۆی سەختی ڕێگاکە قاچاغچیەکە ناتوانێت بەرەو ئەورووپا ڕەوانەیان بکات و ئامادەش نییە بیانگهڕێنێتهوه بۆ هەرێمی کوردستان.
کەسوکاری کۆچبەرەکان دەڵێن کوڕەکانیان لە دۆخێکی سەختتدان و ژیانیان لە مەترسیدایە، بەڵام قاچاغچیەکە کە کوردە و ئەویش خەڵکی ئیدارەی راپەرینە دەستبەسەری کردوون و سەرباری برسیکردن و خراپی شوێنی مانەوەیان ، داوای3500 دۆلاری تریان لێ دەکات تاکوو ئازادیان بکات.
کەسوکاری کۆچبەرە کوردەکان دەڵێن قاچاغچیەکە لێرە بریکار و خەڵکی متمانەپێکراوی هەیە ، ئەوان کوڕەکانیان لەڕێگەی ئەوانەوە ناردووە و داوای دەستیگرکردن و ئیجرائاتی توندیان لەگەڵ دەکەن.
