گفتوگۆی نێوان ھەولێر و بەغدا دەست پێدەكاتەوە

ئەمڕۆ شاندێكی حكومەتی ھەرێم سەردانی بەغدا دەكات
ئاڵای عێراق - ئاڵای ھەرێمی كوردستان
ئاڵای عێراق - ئاڵای ھەرێمی كوردستان

K24 – ھەولێر

ئەمڕۆ شاندێكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتی جێگری سەرۆكی حكومەت سەردانی بەغدا دەكات و بۆ چارەسەركردنی كێشە ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی عێراق دەست پێدەكەن.

سە‌میر ھە‌ورامی، وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24ی رایگه‌یاند، بە‌مە‌بە‌ست لەو سەردانە بە‌ردە‌وامیدانه‌ بە‌ گفتوگۆكان وگە‌یشتن بە‌ رێككە‌وتن لە‌بارە‌ی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان و بە‌تایبە‌ت پرسی دارایی و جێگیركردنی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان لە‌ پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی (2021)ی عێراق.

ئەمەش دوای ئەوە دێت دوێنێ 8/12/2020، شاندی حكومەتی ھەرێم بۆ بەغدا ئاشكرای كرد، بە فەرمی وەڵامی حكومەتی عێراق دراوەتەوە، كە حكومەتی ھەرێمی كوردستان سەرەڕای تێبینی زۆری، پابەند دەبێت بە یاسای قەرزی عێراق كە لە پەرلەمانی عێراق تێپەڕێندرا.