ژمارەیەکی پێوانەیی مردن بە کۆرۆنا لە ئەڵمانیا تۆمارکرا

ئەنگێڵا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا
ئەنگێڵا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا

K24- هەولێر:

ئەنگێڵا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا، داوای رێکاری تووندتر دەکات بەوەی بۆ یەکەمجار لە رۆژێکدا نزیکەی 600 کەس بەهۆی کۆرۆنا لە ئەڵمانیا گیانیان لەدەستدا.

لە سەرەتاوە، رێکارەکانی ئەڵمانیا تووند نەبوون، بەڵام بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لەو وڵاتە، مانگ دوای مانگ رێکاری نوێ دەسەپێنرێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە، 590 کەس لە ئەڵمانیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.

لەوبارەوە، مێرکڵ رایگەیاند، جێگای داخە ئەو ژمارە کەسە بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، ئەمە مایەی قبووڵکردن نییە و رێکاری نوێ دەگرینە بەر.

داواش دەکرێت، لە ماوەکانی جەژنی کریسمس، رێگا بە کۆبوونەوەی جەماوەریی و کردنەوەی دوکان و بازاڕەکان نەدرێت.

AFP