مەسرور بارزانی: بە ئامانجگرتنی کورد دەسەڵاتی دیمەشق و ویژدانی کومەڵگەی نێودەوڵەتی دەخاتە ژێر پرسیارەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی ڕووداوەکانی حەلەب بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕووداوەکانی حەلەب و بە ئامانجگرتنی کورد لە پێناو گۆڕینی دیموگرافیی ناوچەکە و دروستکردنی مەترسی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییانی سڤیل، دەسەڵاتی دیمەشق و ویژدانی کومەڵگەی نێودەوڵەتی دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەشکرد، شەڕ و توندوتیژی، چارەسەری بنەڕەتی هیچ کێشەیەک ناکات. هیچ بیانوو و پاساوێک نابێت ڕێگە بە پاکتاوی ڕەگەزی بدات. پەلاماردانی گەڕەگە کوردنشینەکانی شاری حەلەب، ئێمەی بە قووڵی نیگەران کردووە.

لەکۆتایی پەیامەکەیدا مەسرور بارزانی گوتی: هیوادارین هەموو لایەک، دان بە خویاندا بگرن و ژیانی هاووڵاتییان بپارێزن و بۆ چارەسەریی کێشەکان، پەنا بو دیالۆگ و گفتوگۆ ببەن. هەروەها هیوادارین سیستەمی حوکمرانی ئێستای سووریا لە ئاستی بەرپرسیاریەتیی دەسەڵاتێکی دیموکرات و گشتگیر بۆ هەموو خەڵکی سووریا بێت.