ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی عه‌له‌وی: پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بێدەنگ نەبێت
ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی عه‌له‌وی له سووریا و جیهان سەرکۆنەی رووداوه‌كانی گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فییه‌ی حه‌له‌ب ده‌كات و داوا دەکات دەستبەجێ ئەم کۆمەڵکوژییە ڕابگیرێت.
له ڕاگەیەنراوێکدا ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی عه‌له‌وی له سووریا و جیهان دووپاتی ده‌كاته‌وه، سەرکۆنەی رووداوه‌كانی كه‌ناراوه‌كانی سووریا و گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فییه‌ی حه‌له‌ب ده‌كه‌ین، كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مری واقعه‌وه به سه‌ركردایه‌تی ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی، سه‌رۆكه كاتییه‌كه‌یه‌وه كرده‌وه‌كانی ره‌شبگیری و كوشتن و ئۆپه‌راسیۆنی نایاسایی چڕ به‌ڕێوه‌ده‌برێن و ئه‌مه پێشێلكارییه‌كی زه‌قی مافه‌كانی مرۆڤه و هه‌ڕه‌شه له شیرازه‌ی نیشتمانی ده‌كات.
هه‌روه‌ها هۆشداری دەدەن، کە به‌رده‌وامی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی پاكتاوكردن كۆمه‌ڵگه‌ی سووریا به‌ته‌واوی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و به‌پرسیارێتییه‌كه‌ش له ئه‌ستۆی ئیداره‌ی ئێستای سووریایه.
هاوکات داوای وه‌ستاندنی ده‌ستبه‌جێی كۆمه‌ڵكوژییه مه‌یدانییه‌كان و كۆتاییهێنان به دیمه‌نی چه‌كداری له شاری حه‌له‌ب و پاراستنی پێكهاته‌كان به‌بێ جیاوازی كرد،داوای پابه‌ندبوون به بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشی كرد.
لە کۆتایدا داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی دەكرێت، به‌رانبه‌ر ئه‌م ڕووداوانه بێده‌نگ نه‌بێت و ده‌ستوورێكی مه‌ده‌نیش بۆ ئه‌و وڵاته بكرێته بنه‌ما، كه سووریا به سیسته‌می لامه‌ركه‌زی به‌ڕێوه ببرێت.
رۆژی سێشەممە، 6ـی کانوونی دووەمی 2026، گرووپەکانی سەربە حکوومەتی سووریا بە تانک و تۆپ هێرشیان بۆ سەر هەردوو گەڕەکی کوردنشینی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دەستیپێکرد.