چالاكوانان: ئه‌وانه‌ی به چه‌كه‌وه هێرش ده‌كه‌ن خۆپیشانده‌ر نین
"به‌ناوی خۆپیشاندانه‌وه به‌چه‌كه‌وه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر فه‌رمانگه‌ی حكومی، باره‌گای حزبی و ماڵی به‌رپرسان و سامانی ده‌وڵه‌ت ده‌سووتێنن و پێشمه‌رگه به نیشانشكێن شه‌هید ده‌كه‌ن"
K24- هه‌ولێر:
چالاكوانانی مەدەنی ده‌ڵێن: خۆپیشاندان سەرەتاییترین مافی مرۆڤە، بۆ گەیاندنی داواكارییەكانیان لەریگەیەكی ھێمنانەوە بە دەسەڵات، بەڵام كاتێك خۆپیشاندانەكان بەرەو ئاراستەیەكی دیكەدا دەبردرێن، دەبێتە ھۆی ونبوونی داوا رەواكانی ھاوڵاتیان، بۆیە پێویستە ئەو كەسانەی بەشێوەیەكی ئاشتییانە داوای مافەكانیان دەكەن، چیتر رێگە نەدەن كەسانی تێكده‌ر بخزێنە ناویان و داوا رەواكانیان بقۆزنەوە بۆ كاری تێكدەرانە.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌لام كه‌مال، چالاكوانی مه‌ده‌نی ده‌ڵێت: پێویسته داواكارییه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه بگه‌یه‌ندرێنه ده‌سه‌ڵات، نه‌ك به‌و شێوازه‌ی كه ئێستا ده‌بینرێت، كه به‌ناوی خۆپیشاندان به‌چه‌كه‌وه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر فه‌رمانگه‌ی حكومی، باره‌گای حزبی و ماڵی به‌رپرسان و سامانی ده‌وڵه‌ت ده‌سووتێنن و پێشمه‌رگه به نیشانشكێن شه‌هید ده‌كه‌ن.
له‌كاتێكیشدا ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كانیان گۆڕی، ده‌ستیان له هیچ شتێك نه‌پاراستووه، ته‌نانه‌ت دۆسیه و په‌ڕاوی فه‌رمی فه‌رمانبه‌رانیش، ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌و كه‌سانه‌ی به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه داوای مافه ره‌واكانیان ده‌كه‌ن، نا‌ئومێد بن، چونكه وه‌ك حەربی موحسین، چالاكوانی مه‌ده‌نی ئاماژه‌ی پێده‌دات، هه‌رچه‌ند خۆپیشاندان مافێكی ره‌وای هاووڵاتیانه بۆ داواكردنی مافه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه، به‌ڵام وه‌ك ده‌بینرێت ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان به‌ره‌و تێكدان و كاولكاری ده‌گۆڕدرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و مافه‌ی خۆپیشانده‌ران بۆ كاری تێكده‌رانه به‌كارده‌هێنرێت.
سەرەتای خۆپیشداندانەكان بۆ داواكردنی مووچە بوو، بەڵام دوای چەند رۆژێك ئەمە گۆڕدرا بۆ سووتاندن و شێواندنی دامەزراوەكانی دەوڵەت، بۆچوونێكی زۆریش هه‌یه كه ده‌ستی ئه‌جێندایه‌كی شاراوه له‌پشت ئه‌و كاره تێكده‌رانه خۆی مه‌ڵاس دابێت.
H.B