مۆسكۆ: هه‌ڕه‌شه‌كانی واشنتۆن بۆ كڕینی چه‌كی رووسیا نایاساییه
رووسیا له هه‌ڕه‌شه‌كردنی ئه‌مه‌ریكا بۆ كڕیارانی چه‌كی وڵاته‌كه‌ی نیگه‌رانه
K24 - هه‌ولێر:
سێرگی ریابكۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (9ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا زمانی هه‌ڕه‌شه به‌كارده‌هێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی چه‌كی رووسیا ده‌كڕن.
ریابكۆڤ گوتی: "ئه‌وانه‌ی ئه‌و جۆره لێدوانانه ده‌ده‌ن، سه‌ره‌تا خۆیان ریسوا ده‌كه‌ن، كه له ركابه‌ری بازاڕدا به‌رگرییه‌كی ناڕه‌وا ده‌كه‌ن، دواتر به‌شێوه‌یه‌ك خۆیان بۆ جیهان ده‌رده‌خه‌ن، بواری ركابه‌ری ته‌نیا له‌نێوان هێزه گه‌وره‌كانه، نابێت به هاوبه‌شی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێت، به‌ڵكو بیانترسێنی و ئیراده‌ی خۆت به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنیت".
روونیشكرده‌وه، "سه‌رده‌می ئه‌و خه‌ڵكانه ته‌واو ده‌بێت، كار له‌سه‌ر نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتاهاتنیان ده‌كه‌ین".
پێشتر، كلاك كوپه‌ر، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، ئه‌و وڵاتانه‌ی چه‌كی رووسیا و چین به‌كارده‌هێنن؛ له مه‌ترسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سزادانی ئه‌مه‌ریكا نزیك ده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه: ئینته‌رفاكس