توركیا: سزاكانی ئه‌وروپا سه‌ركه‌وتوو نابێت
ئه‌ردۆغان: هه‌ر سزایه‌ك له دژی توركیا، له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی یه‌كێتی ئه‌رورپا به‌سه‌رماندا بسه‌پێنن، بۆ ئه‌نقه‌ره گرنگ نییه
K24 - هه‌ولێر:
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا رایگه‌یاند، جێبه‌جێكردنی پلانی سزای ئه‌وروپا له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نابێت، له ماوه‌ی دوورمه‌ودا، ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌بێت.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، به‌رله‌وه‌ی به‌ره‌و ئازه‌ربه‌یجان به‌ڕێبكه‌وێت، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا گوتی: "به‌یانی (پێنجشه‌ممه)، هه‌ر سزایه‌ك له دژی توركیا، له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی یه‌كێتی ئه‌رورپا به‌سه‌رماندا بسه‌پێنن، بۆ ئه‌نقه‌ره گرنگ نییه".
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "یه‌كێتی ئه‌وروپا، له ساڵی (1963)ه‌وه به فه‌رمی سزامان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت، هه‌رگیز به‌ویژدانه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كردووین، به‌رامبه‌ر به‌ڵێنه‌كانیان راستگۆ نه‌بوون، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا ئاراممان گرتبوو، ئێستاش ئارام ده‌گرین".
ئه‌ردۆغان روونیكرده‌وه، "چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین، بزانین بڕیاریان چی ده‌بێت"، پێیوایه "هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا راستگۆ و به ویژدانن، به‌رهه‌ڵستی هه‌ر جوڵانهوهك ده‌كه‌ن، له دژی توركیا بكرێت".
بڕیاره به‌یانی (پێنجشه‌ممه)، كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ئه‌وروپا له‌سه‌ر ئاستی باڵادا به‌ڕێوه‌بچێت، ژماره‌یه‌ك بابه‌ت تاوتوێ بكه‌ن، دیارترینیان په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا و بابه‌تی ناكۆكی نێوانیان بێت".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، ئه‌نادۆڵ