سوپای عەرەبیی سووریا ڕاگرتنی شەڕی لە شێخ مەقسود ڕاگەیاند

ئەمڕۆ شەممە، 10ـی کانوونی دووەمی 2026، دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عەرەبیی سووریا، لە ڕاگەیەندراوێکدا، کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە گەڕەکی شێخ مەقسود ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سوپای عەرەبیی سووریا، لە کاتژمێر 3:00ـی دوای نیوەڕۆوە سەرجەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لەناو گەڕەکی شێخ مەقسود ڕاگیراون.

٢ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو چەکدارانەی هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' کە لەناو "نەخۆشخانەی یاسین"دا گەمارۆ درابوون و خۆیان حەشار دابوو، دوای وەرگرتنەوەی چەکەکانیان و چەککردنیان، بەرەو شاری "تەبقە" دەگوێزرێنەوە.

هەروەها سوپای عەرەبی سووریا دەست دەکات بە ڕادەستکردنەوەی سەرجەم بنکە تەندروستی و حکوومییەکان بە دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەت، هاوکات هێزەکانی سوپا بەشێوەیەکی پلەبەندی لە شەقام و کۆڵانەکانی شێخ مەقسود دەکشێنەوە.