پێنتاگۆن ڤاكسینی دژه كۆرۆنا به‌كار دێنێ

K24 - واشنتن
وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا (پێنتاگۆن) ڤاكسینی دژه كۆرۆنا به‌كار دێنێت و میشێل بەچلێت، كاربهدهسی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا له ساڵوەگەری رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ دا رایگه‌یاند: "ئێمه له ئاست مه‌ترسی كۆرۆنادا بێ ده‌ره‌تان و لاواز ماوینه‌ته‌وه."
هه‌ر له‌و چوارچێوەیەدا لوو شاغبوونۆی، بەڕێوەبەری رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ، سه‌ر بەUN ئاشكرای كرد: "کاتێک دێتە سەر بابه‌تی دابینکردنی چارەسەرییەکان و ڤاکسێنەکان، ده‌رده‌كه‌وێ كه ڤایرۆسی كۆرۆنا نایەکسانی قووڵی دروستكردووە".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، هه‌نووكه له باری مرۆییه‌وه 235 ملیۆن كه‌س له جیهان دا پێوستیان به یارمه‌تی و پشتیوانی كردن هه‌یه. لە ژمارەیەك وڵات ئاژاوه‌و ناسه‌قامگیری سەریھەڵداوە، له هه‌مانكاتدا، له به‌شێكی دیكه له وڵاتانی جیهاندا، ده‌سه‌ڵاته زۆردار‌و خۆسه‌پێنه‌كان به داخستنی شوێنه گشتییه‌كان هه‌وڵیانداوه مافه‌كانی مرۆڤ پێشێل و ئازادییه‌كان سنووردار بكه‌ن.
لە دوای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به ملیار قوتابی رێگایان نه‌بووه بچنه قوتابخانه‌كان. تاكوو ئێستا له ئاستی جیهان دا، پتر له 69 ملیۆن و 85 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و له و نێوه‌دا پتر له 1 ملیۆن و 574 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تائێستا وڵاتانی بەریتانیا و كه‌نه‌دا به فه‌رمیی رێگایان داوه كه ڤاكسینی دژه كۆرۆنا به‌كار بهێندرێت. هه‌روه‌ها دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مەریكا، لە به‌رنامه‌یه‌كی تایبەتدا لە کۆشکی سپی، بە ئامادەبوونی هەموو ئەو کەسانەی کاریان له‌سەر رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا و بەرھەمھێنانی ڤاکسین کردووە، سه‌ركه‌وتنی وڵاته‌كه‌ی له به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا راگه‌یاند.
له لایه‌كی دیكه‌وه، وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا، به‌رنامه‌ی خۆی بۆ دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بەسەر سەربازو ئەندامانی سوپای ئه‌مەریكادا راگەیاند. بە گوێرەی پلانەکەی پێنتاگۆن، لە سەرەتادا ڤاکسینی کۆمپانیای فایزەر بەسەر 16 شوێنی دەرەوەی ئەمەریکادا دابەش دەکرێن کە سەر بە پێنتاگۆنن.
بڕیارە كاربه‌ده‌ستانی سه‌ربازی له‌به‌ر چاوی خەڵک ڤاکسینەکەیان لێبدرێت، بۆ ئەوەی ئه‌و خه‌ڵك دڵنیا بكه‌نه‌وه كه پێنتاگۆن متمانە بە سەلامەتی و باشی ڤاکسینەکە ھەیە.
ژمارەیەک به‌رپرسی پله باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا و لەنێویاندا، کریستۆفەر میلەر، وەزیری بەرگری بە وەکالەت، ڤاكسینەكه به‌كار دێنێ.
جۆناسان هۆفمان، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا دەڵێت "پێنتاگۆن لە سەرەتادا نزیکەی 44 هەزار ڤاکسین وەردەگرێت، ئەوەش دوای ئەوەی کە فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا مۆڵەتی دابەشکردنی ڤاکسین بە کۆمپانیای فایزەر دەدات.
تۆماس مککافری، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمەریکا لە کۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "هەرچەندە کوتانی سەرەتایی خۆبەخشانەیە، بەڵام ئەوان داوا لە هەموو کەسێک دەکەن کە خۆیان بکوتن".
بڕیارە لەم دوو رۆژەدا، پێنتاگۆن ڤاکسینەکانی پێبگات. 43 هەزار و 875 دانە لە ڤاکسینە هاوبەشەکەی کۆمپانیاکانی فایزەری ئەمەریکی و بایۆنتێکی ئەڵمانی بە بڕی جیاجیا بەسەر 16 شوێندا دابەشدەکرێن.
بڕیاریشە ئەمڕۆ پێنجشەممە راوێژکارانی ناوه‌ندی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا دوایین بڕیار له‌سه‌ر سەلامه‌تی ڤاكسینەكه بده‌ن.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان پێشبینی ده‌كرێت له نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2021دا، ڤاكسینی كۆرۆنا له هه‌موو شوێنێكی جیهان به‌رده‌ست بێت.
له ئێستادا، زیاتر له 210 جۆر ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا له قۆناغه جیاوازه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌دان، لانیكه‌م 48 جۆری ئه‌و ڤاكسینانه دیاریكراون، تاكوو له‌سه‌ر مرۆڤ تاقیبكرێنهوه، له كۆی ئه‌و 48 جۆره‌ش، ئێستا 10 جۆر ڤاكسین له دوایین قۆناغی كۆتایی تاقیكردنه‌وه‌دان.