کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکرایەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، شەپۆلێکی نمەباران ناوچەکانی کوردستان دەگرێتەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشی ئەمڕۆ یەکشەممە، 11-1-2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، خێراى باش لە نێوان 5 بۆ 10 کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش 1 تا 2 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 12 پلەی سیلیزی
پیرمام : 9 پلەی سیلیزی
سۆران : 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 9 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 12 پلەی سیلیزی
دهۆک 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ 13 پلەی سیلیزی
ئاکرێ 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 10 پلەی سیلیزی
سبەى دوو شەممە 12-1-2026
سەبارەت بە کەشی سبەی دووشەممە، 12-1-2026، کەشناسیی پێشبینی دەکات، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، لە ئێوارەدا بۆ نیمچە هەور و لە درەنگانی شەودا شەپۆڵێکی باران بارین بۆ سەر ناوچەکەمان بە نمە بارانی پچڕ پچڕ لە ناوچەی جیا جیاکان دەست پێدەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما نزم 2 تا 3 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
پیرمام :11 پلەی سیلیزی
سۆران : 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 14 پلەی سیلیزی
دهۆک :12 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی
ئاکرێ 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
ڕاشیگەیاند، لە کاتەکانی بەیانی زوو نزمترین پلەی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکەمان لە ژێر سفر پلەی سیلیزی دەبێت لەگەڵ دروست بوونی شەختە لە هەندێ ناوچە .